ئەحمەد ئەلشەرع، ڕێبەری گرووپی دەسەڵاتدار لە سووریە لە وتووێژێکدا لەگەڵ تۆڕی ئەلعەرەبیە، هەڵوێستی سەبارەت بە سیاسەتەکانی رژیمی ئێران لە ناوچەکەدا گرتەبەر و هیوای خواست کە ئەو وڵاتە بە سیاسەتەکانی خۆیدا بچێتەوە. ڕوونیشی کردەوە: ئێمە نەچووینە تاران و باشووری لوبنان، بەڵكوو لە شار و گوندەکانی خۆمانین.
ناوبراو هەروەها باسی لە بارودۆخی سیاسیی سووریە کرد و ڕایگەیاند کە ڕەنگە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لەم وڵاتە بۆ ماوەی چوار ساڵ دوابکەوێت.