ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ی بەفرانبار، بەشێك لە دوکاندارەکانی بازاڕی تاران بە هۆی بەرزبوونەوەی نرخەکان و هەڵاوسانەوە دەستیان بە مانگرتن كرد و ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەرزبوونەوەی نرخ و هەڵاوسان فشارێکی قورسی خستۆتە سەر ژیانی خەڵک بەتایبەتی کاسبکاران و خاوەن کارەکان. لەم دۆخە مەترسیدارەدا، حکومەت نەک هەر بێباكە لە بەرامبەر بارودۆخی خراپی وڵات، بەڵکوو سامانە نیشتمانییەکانیش تاڵان دەکات و لەبری ئەوەی گرنگی بە پێداویستییەکانی خەڵک بدات، پارەی گرووپە تیرۆریستییەکانی ناوچەکە دابین دەکات.