نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لـــە ڕاگەیەندراوێکدا ڕەتی کردەوە لەگەڵ حەماس لە ڕێککەوتن لە ئاگربەستی شەڕی غەززە نزیك بن.
نووسینگەی ناتانیاهۆ لـــە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا باسی لەوەش کردووە "ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس درۆیەکی گەورەی میدیاکانە."
ئەمە لە کاتێدایە، چەند میدیایەك بڵاویان کردبووەوە، ناتانیاهۆ دەیەوێت پێش دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترامپ، وەکوو سەرۆکی ئەمەریکا، ئاگربەست لەگەڵ حەماس ڕابگەیەنێت.