یه‌ک شه‌مه‌ 

16 به‌فرانبار 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

٣٤٥ کۆڵبەر لە ساڵی ٢٠٢٤دا کوژران و بریندار بوون

٣٤٥ کۆڵبەر لە ساڵی ٢٠٢٤دا کوژران و بریندار بوون
خەبات میدیا

بەپێی ئامارەکانی کۆڵبەرنیوز، لە ساڵی ٢٠٢٤دا، بە کۆی گشتی ٣٤٥ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیم، ڕننوو و سەرما، ڕنوو و سەرما. لە شاخ و بەرزایی و ڕووداوی دیکە کوژراو و بریندار بوون.

بە پێی ئەم ئامارە، 15% ڕێژەی کوژراو و برینداران بەراورد بە ساڵی 2023 بەرز بووەتەوە. لەم ڕێژەیە ٥٩ کۆڵبەر واتە (١٧٪) کوژراو و ٢٨٦ کۆڵبەر واتە (٨٣٪) بریندار بوون. لە کۆی گشتیی ئەو ٣٤٥ کۆڵبەرەی کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا کوژراو و بریندار بوون، ٢٥٩ حاڵەت واتە (٧٥٪)ی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی. هەروەها لەم ژمارەیە 22 کۆڵبەر واتە (6%) منداڵانی کۆڵبەری ژێر 18 ساڵ بوون کە یەکێکیان بەهۆی سەرما و بەستەڵەکەوە گیانی لە دەستدا.

3 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

٣٤٥ کۆڵبەر لە ساڵی ٢٠٢٤دا کوژران و بریندار بوون

٣٤٥ کۆڵبەر لە ساڵی ٢٠٢٤دا کوژران و بریندار بوون



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن