شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەشداری کومیتەی سازمان لە چەند چالاکیەک لە وەلاتی نەروێژ

بەشداری کومیتەی سازمان لە چەند چالاکیەک لە وەلاتی نەروێژ

ئەندامانی سازمانی خەبات لە نەروێژ بەشداریان لە چەند چلاکیەک بۆ پشتیوانی لە راپەرینە جەماوەریەکانی کوردستان و ئێران کرد

ئەندامانی سازمانی خەبات لە نەروێژ بەشداریان لە چەند چلاکیەک بۆ پشتیوانی لە راپەرینە جەماوەریەکانی کوردستان و ئێران کرد.

رۆژی پێنج شەممە 30ی خەزەڵوەری 1398ی هەتاوی، لە شاری ئوسلۆی پێتەختی نەروێژ ئەندامانی کۆمیتەی سازمان لەو وەڵاتە بەشداریان لە گردبوونەوەیەکی جەماوەری لە بەرادەرم وەزارەتی دەرەوەری ئەو وەڵاتە دا کرد.

ئەو کۆبوونەوەیە کە لەسەر داوای لایەنە کوردستانیەکان بەرێوەچوو، لەو چوارچێوەدا ئەندامانی کۆمیتەی نەروێژی سازمانی خەبات بەشداریان لەو گردبوونەوەیەدا کرد، بەشداربووان بەدانی دروشمی جیاجیا دەنگی خەڵکی ئێران و کوردستانیان بە کۆمەڵگە و حکومەتی ئەو وەڵاتە گەیاند.

ئەندامانی سازمان کە لەو رێپێوانەدا بەشدار بوون بریتی بوون لە: کاک عەبدوڵا قادری بەرپرسی کۆمیتە، کاک عومەری کەریمی و  خوشکە کەژاڵ کاکەیی و ژمارەیەکی دیکە لە لاوان و ژنانی سازمان بەشدار بوون، بەشدارانی داوایان کرد کە نەروێژ و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی پشتیوانی لە خەڵکی راپەریوی ئێران و کوردستان بکەن. 



4 ساڵ و 11 مانگ و 29 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 58 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەشداری کومیتەی سازمان لە چەند چالاکیەک لە وەلاتی نەروێژ

بەشداری کومیتەی سازمان لە چەند چالاکیەک لە وەلاتی نەروێژ



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن