ژنێکی لاوی دوگیانی خەڵکی کرماشان لە کاتی میوانی لەلایەن دوو ژنی خزمی هاوسەرەکەیەوە تەقەی لێکیراوە و کوژراوە. یەكێك لە بكوژەكان بەند نەكراوە و ڕایكردووە.نزیكەی سێ هەفتە لەمەوبەر ژنیک بە ناوی گوڵنار دوستەمی چووەتە ماڵی خزمێكیان لە شارۆچكەی مای. ژن كە یەكیان خوشكی هاوسەرەكەی بووە، بە چەكی جۆری تاپڕ تەقەیان لێكردووە.گوڵنار ٨ مانگە دوو گیان بووە، دەستبەجێ كۆرپەلەكی گیانی لەدەست داوەوە. تێپەڕبوونی 21 ڕۆژ، ڕۆژی 11ی ڕێبندانی 1403 فەوتی کردوە.پۆلیسی کرماشان لێكۆڵینەوەی لە ڕووداوەكە كردووە و دوای لێپرسینەوەوە لەوە ڕۆڵیان هەبووە، دەركەوتووە بكوژەكان كێن.بەگوێرەی زانیارییەكان تەنیا یەكێك لە تۆمەتبارەكان كە خوشكی هاوسەرەكەیەتی گیراوە و ژنەكەی كەوە كردو. نەگیراوە، خزمی نزیکی گوڵنار بووە و ڕۆڵی سەرەکی لەو ڕووداوەدا هەبووە.