به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی مه‌جلیسی میللیی فه‌رانسه بڕیارنامه‌یه‌ک په‌سه‌ند کرا که داوا له ده‌وڵه‌تی فه‌رانسه و یه‌کیه‌تیی ئورووپا دەکات، سپای پاسدارانی ڕژیم و هێزه‌کانی سه‌ر به‌و گرووپه وه‌کوو به‌سیج و هێزی قودس، به‌هۆی پێشێلکردنی جیددی و به‌ربڵاوی مافی مرۆڤ بخەنە لیستی ڕێکخراوه تێرۆرسیتییه‌کانەوە و وه‌کوو ڕێکخراوه‌یه‌کی تێرۆریستی له‌گه‌ڵیدا مامه‌ڵه بکەن.
نوێنه‌رانی مه‌جلیسی میللیی فه‌رانسه له‌و بڕیارنامه‌دا ئاماژه‌یان به ڕۆڵی سه‌ره‌کیی سپای پاسداران له سه‌رکوتی ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵک له دوای کوژرانی ژینا ئه‌مینی له مانگی خه‌رمانانی ١٤٠١ی هه‌تاوی کردووه و له دووتوێی ئه‌و بڕیارنامەیەدا پێداگری له ئه‌وه کراوه‌ته‌وه که ئه‌و گرووپانه به شێوه‌ی سیستماتیک بۆ سه‌رکوتی دژبه‌ران و ڕه‌خنه‌گرانی خۆیان که‌ڵکیان له توندوتیژی وه‌رگرتووه و به شێوه‌ی به‌ربڵاو مافی شارۆمه‌ندانی خۆیان پێشێل کردووه.