پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئاشکرابوونی ناسنامەی ئەو دوو لاوەی کە لەسنوری نەوسود کوژران

ئاشکرابوونی ناسنامەی ئەو دوو لاوەی کە لەسنوری نەوسود کوژران
به‌شی هه‌واڵ

خه‌باتمیدیا: ڕۆژی شەممە5ی خەزەڵوەر، هێزەکانی سپای پاسداران لە سەیرانگەی ”ئاویسەر“ لە قوڵایی یەک کیلۆمتری خاکی باشووری کوردستان

خه‌‌‌باتمیدیا: ڕۆژی شەممە5ی خەزەڵوەر، هێزەکانی سپای پاسداران لە سەیرانگەی ”ئاویسەر“ لە قوڵایی یەک کیلۆمتری خاکی باشووری کوردستان نزیک شاری تەوێڵە، دەستڕێژیان لە دوو هاووڵاتیی کوردی خەڵکی سەرپێلی زەهاوی سەربە پارێزگای کرماشان کردووە و کوشتوویانن و هەروەها جەنازەکانیشیان  لەگەڵ خۆیان بردووە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەو بارەوە دەڵێ‌: کە ئەو دوو کەسە کۆڵبەر نەبوون و جلی ئاساییان لەبەر بووە و هەتا ئێستا نازانرێ کە سپای پاسداران لەبەرچی تەقەی لێ کردوون.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری هەنگاو: ئەو دوو لاوە تەمەنیان ١٨ و ١٩ ساڵ بووەو بەناوەکا٠نی ”ئەیووب  پاڵانی“ و ”بیلال تەهامی“ خەڵکی گوندی بومەلەرزە لێدراوی ”تەپەماران بون.

تەرمی ئەو دوو لاوە کوردە هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم ڕاپۆرتە ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە.


6 ساڵ و 20 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 1 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئاشکرابوونی ناسنامەی ئەو دوو لاوەی کە لەسنوری نەوسود کوژران

ئاشکرابوونی ناسنامەی ئەو دوو لاوەی کە لەسنوری نەوسود کوژران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن