بەرێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی کۆچی دوایی عەلی بەگی رەسووڵپوور فەرماندە و پێشمەرگەی دێرینی سازمانی خەبات پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.
خەباتمیدیا: بەرێز سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی کۆچی دوایی عەلی بەگی رەسووڵپوور فەرماندە و پێشمەرگەی دێرینی سازمانی خەبات پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.
بەرێز کاک بابەشێخ لە بروسکەکەیدا روو بە خانەوادەی عەلی بەگی رەسووڵی لە فەیسبووکی تایبەتی خۆی نووسیویەتی: بەبۆنەی کۆچی دوایی عەلی بەگی روسووڵپوور سەرەخۆشی و ماتەمی خۆم بە ئەندامانی خانەوادەی بەرێزی لە شاری بانە و ناوچەی مەیدانان بەتایبەت رادەگەیەنم.
بەرێزیان لەبارەی کەسایەتی عەلی دەنووسێ: کاک عەلی بەگ یەکێک لە تێکۆشەرانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران و پشتێوان و دڵسۆزی مامۆستا سەید جەلال حوسەینی دامەزرێنەری سازمانی خەبات بوو،هەروەها پشتیوان و دڵسۆزی بەندەو تێکڕای هۆگرانی رێبازی سازمانی خەبات بوو.
دەقی پرسەنامەی ماتەمینی کاک بابەشێخ سکرتێری گشتی بەم شێوەیە:
بە بۆنەی کۆچی دوایی کاک عەلی بەگی ڕسوڵپوور (سەرقوڵ) بەرپرسی کومیتەی مەیدانان و کادرو پێشمەرگەی دێرینی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی و ماتەمی خۆم بە ئەندامانی خانەوادەی بەرێزی لە شاری بانەو ناوچەی مەیدانان بە تایبەت ڕادەگەێنم.
کاک عەلی بەگ یەکێک لە تێکۆشەرانی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران و پشتێوان و دڵسۆزی مامۆستا سەید جەلال حوسەینی دامەزرێنەری سازمانی خەبات بوو،هەروەها پشتیوان و دڵسۆزی بەندەو تێکڕای هۆگرانی رێبازی سازمانی خەبات بوو.
جارێکی دیکە بە ناوی خۆم و هاوباوەڕانم لە سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی و هاوبەشی غەم و پەژارەم بە ئەندامانی خانەوادەی بەرێزیان ڕادەگەێنم.
دوامەنزڵی ئەو تێکۆشەرە دێرینەو ئەو ئەندامە دڵسۆزەی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بەهەشتی بەرین بێ.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی