شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی سیاسی لە سپانیا

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی سیاسی لە سپانیا

خەباتمێدیا: لە وەڵاتی سپانیا کۆبوونەوەیەکی سیاسی لە مەڕ رووداوەکانی ئێران و کوردستان بەرێوەچوو.

خەباتمێدیا: لە وەڵاتی سپانیا کۆبوونەوەیەکی سیاسی لە مەڕ رووداوەکانی ئێران و کوردستان بەرێوەچوو.
رۆژی هەینی 29ی نوامبری 2019 لە شاری بارسێلۆنای هەرێمی کاتەلۆنیای سپاسنیا، کۆبوونەوەیەکی سیاسی لەلایەن کۆمەڵێک چالاکی سیاسی و نوێنەری هێز و لایەنی سەر بە وەلاتانی ئامریکای لاتین و ئەفریقایی وەکوو ئیکوادۆر، بۆلیویا، کۆلۆمبیا، ئارژانتین، بورکینافاسو و کوردستانی ئێران پێکهات.
لەو کۆبوونەوەدا هومەنی ساعد پەنا بە نوێنەرایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران، بابەتێکی لەمەڕ سیاسەتەکانی رژیمی ئاخوندی لە ئێران و کوردستان و وەڵاتانی ناوچە و پشتیوانی ئەو دەسەڵاتە لە تاقمە تیرۆریستیەکان پێشکەش کرد.
لە بەشێکی وتارەکەیدا کاک هومەن ئیشارەی بە بەرنامە و سیاسەتەکانی سازمانی خەبات لە راست رژیمی ئێران و مافەکانی گەلی کورد لە ئێرانی داهاتوودا کرد و وتی: ئێمە پێمان وایە کە هیچ گۆرانکاریەکی ئەرێنی لەو دەسەڵاتەدا وەدیی نایەت چونکە ئەوە دەسەڵاتێکی دیکتاتۆر و دواکەوتووە، جوێ لەخۆی و بیری تەسکی خۆی هیچ بیر و بۆچوونێکی دیکە قەبووڵ ناکات و هەر چەشنە بیرجیاییەک بە مەترسی بۆ سەر خۆی دەبینێ، بۆیە بەشێوەیەکی سەرکوتگەرانە بەرەورووی بیر جیاوازان دەبێتەوە. هەروەها ئەو رژیمە دژی ماف و ئازادیەکانی نەتەوەکانی ئێرانە و پێمان وایە تەنیا بە گۆرینی ئەو دەسەڵاتە کورد و نەتەوەکانی دیکەی ئێران دەتوانن بە ماف و ئازادیەکانیان بگەن.
ناوبراو هەروەها وتی: بۆ ئێمە روخانی رژیمی ئاخوندی بووەتە پرەنسیبێکی شۆرشگێڕانە و پێمان وایە دەبێ ئەو دەسەڵاتە بروخێ و سیستەمێکی دیموکراتیک و خەڵکی جێی بگرێتەوە کە مافی تێکڕای نەتەوە و دین و مەزهەب و چین و تووێژێک دابین و زامن بکات.
بەشدارانی کۆبوونەوەکە پشتیوانی خۆیان بۆ خەباتی نەتەوەیی و ئازادیخوازی کورد لە کوردستانی ئێران دەربڕی.





 

 

 

 

 

 

 

 

 


4 ساڵ و 11 مانگ و 21 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی سیاسی لە سپانیا

بەرێوەچوونی کۆبوونەوەیەکی سیاسی لە سپانیا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن