پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

زارا محەممەدی بەدانانی بارمتە ئازاد کرا

زارا محەممەدی بەدانانی بارمتە ئازاد کرا

خەباتمێدیا: زارا محەممەدی، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کورد لە شاری سنە دوای ٦ مانگ بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد بوو.

خەباتمێدیا: زارا محەممەدی، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کورد لە شاری سنە دوای ٦ مانگ بەندکران بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد بوو.
ئەمرۆ دووشەممە ١١ی سەرماوەزی ٢٧١٩ ، زارا محەممەدی، چالاکی مەدەنی و مامۆستای زمانی کوردی کە هاوکات بەرپرسی ڕێکخراوی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین لە پارێزگای سنەیە، بە دانانی بارمتەی ٧٠ ٠  ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
هەواڵدەری هەنگاو: زارا محەممەدی، ڕۆژی پێنج شەممە (٢ی جۆزەردانی ٢٧١٩، دوای ئەوەی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیان کوتابووە سەر ماڵەکەی و بەتاوانی بوونی پێوەندی لەگەڵ حزبە کوردستانیە دژبەرەکانی رژیم گیرابوو. زارا تەمەنی ٢٨ ساڵ و لەدایکبوونی گوندی سەراوڵەی شاری دێولان سەر بە پارێزگای سنەیە و بڕوانامەی کارناسی باڵای ژئۆپۆلۆتیکی لە زانکۆی بیرجەند وەرگرتووە.
ئەو چالاکە مەدەنییە ماوەی ١٠  ساڵە کە لە گوندەکانی دەورووبەری سنە و ناو شاری سنە وانەی کوردی دەڵێتەوە و ٦ ساڵ پێش یەکێک لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین بووە و دواتر بە کۆی دەنگی ئەندامانی بەڕێوەبەریی ئەو ڕێکخراوە وەکوو سەرۆکی ڕێکخراو هەڵبژێردراوە.
ئەنجومەنی نۆژین یەکێک لە ئەنجومەنە فەرهەنگی و کۆمەڵایەتیەکانی پارێزگای سنەیە کە لە چەند شاری ئەو پارێزگایە وەکوو سنە، کامیاران، دێولان، سەقز و بانە لقی هەیە و چالاکی دەکات.


4 ساڵ و 11 مانگ و 19 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 52 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

زارا محەممەدی بەدانانی بارمتە ئازاد کرا

زارا محەممەدی بەدانانی بارمتە ئازاد کرا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن