رۆژی شەممە، ١٦ی خاكەلێوەی ١٤٠٤، كارمندانی پشووی فیدراڵی و چالاکڤانان و دژبەرانی سیاسەتەکانی ترەمپ لە شارە گەورەکانی وەکو؛ واشنتن، نیویۆرک، لۆس ئەنجلس، هیستون و میامی و چندین شاری دیکە خۆپێشانیان لە دژی رێکارە نوێیەکانی ئیدارەی ترەمپ و بە دیاریکراوی پێناسە گومرگیەکان کرد.
لە واشنتنی پایتەختی ئەمریکا بە هەزاران کەس لە نزیک کۆشکی سپی کۆبونەوەو و سەرۆکی ئەمریکایان بە لاوازکردنی حکومەت و ئابووری وڵاتەکە تۆمەتبار کرد. خۆپێشاندەران تووڕەییەکی زۆریان بەرامبەر بە سیاسەتەکانی ئیلون مەسک، گەورە ملیاردێری جیهان و سەرۆکی دەزگەی کارامەیی ئەمریکا، دەربڕی. ئەمەش لەکاتێکدایە هەریەک لە ترەمپ و مەسک رایانگەیاندووە ئەو رێکارانە بۆ ئەوەیە ژمارەی کارمەندانی فیدراڵی و خرجییەکانی حکومەت کەم بکەنەوە. لە ئەورووپاش هەزاران کەس رژانە سەر شەقامەکانی پاریس، بەرلین، مەدرید و لەندەنی پایتەختی بەریتانیا و سەرکۆنەی بڕیارەکانی ئەمدواییەی حکومەتی بەناسەریکایپاند بۆی کرد. وڵاتانی کیشوەرەکە. ئەورووپییەکان داوایان لە بەرپرسانی وڵاتەکانیان کرد، چیدیکە بەرامبەر بە سیاسەتەکانی سەرۆکی ئەمریکا بێدەنگ نەبن. خۆپێشاندەرێک دەیوت، "یەکەمجار دژی کۆچبەران بوون؛ ئێستا دژی هەموو جیهانن، کەسیش قسە ناکات و بێدەنگی، ترەمپی چاونەترس کردوە."