ههواڵی ترۆری درندانەی کاک رەحیم زەبیحی و سووتاندنی تەرمی خۆی و کەیوانی برای جینایەتێکی قێزەونەو بێگومان ئەو جۆرە کردەوانە لە ئیتلاعاتی رژیمی ئاخوندی و...
هەواڵی ترۆری درندانەی کاک رەحیم زەبیحی و سووتاندنی تەرمی خۆی و کەیوانی برای جینایەتێکی قێزەونەو بێگومان ئەو جۆرە کردەوانە لە ئیتلاعاتی رژیمی ئاخوندی و بەکرێگیراوانی دەوەشێتەوە. ترۆری کاک رەحیم زەبیحی دهرهێنهر و سینهماکاری ناوداری کورد لە شاری بانە غەمباری کردم.
لە نزیکەوە کاک رەحیم زەبیحیم دەناسی و کەسێکی نیشتمانپهروهر و دڵسۆزبوو بۆ نەتەوەی کورد. داوا لە هونەرمەندان بە تایبەت و خەڵکی تێکۆشەری کوردستان دەکەم لە حاست ئەو جینایەتەی رژیم و بەکرێگیراوانی بە هەر شێوەیەک دەتوانن ناڕەزایەتی دەرببڕن. بە بۆنەی ترۆری کاک رەحیم زەبیحی سەرەخۆشی بە کاک مستەفا، باوکی کاک رەحیم و تێکرای خانەوادەو خەڵکی تێکۆشەری شاری بانە، هونەرمەندان و غەمخۆرانی بواری سینەما ڕادەگەێنم.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی
بابەشێخ حوسەینی