بەداخەوە بە هۆی تەقینەوەی گاز لە ساڵۆنی(مانگەشەو) لە شاری سەقز،زیاتر لە 10 کەس کوژران و دەیان کەسی دیکە بریندار بوون.
پەیامی هاوخەمی کاک بابەشێخی حسەینی سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران بۆ قوربانیان رووداوەکەی شاری سەقز
بەداخەوە بە هۆی تەقینەوەی گاز لە ساڵۆنی(مانگەشەو) لە شاری سەقز،زیاتر لە 10 کەس کوژران و دەیان کەسی دیکە بریندار بوون.
بە بۆنەی ئەو ڕوداوە دڵ تەزێنە، سەرەخۆشی و هاوغەمی بە کەس و کاری کوژراوەکان و خەڵکی شاری سەقزبە تایبەت وبۆکان و مەهاباد و کوردستان بە گشتی ڕادەگەێنم و شفای بریندارەکان و سەبر خۆڕاگری بۆ کەس و کاری کوژراوان و زیان لێکەوتوان،لە خوای گەورە داواکارم.
هەروەها سپاس و پێزانینم پێشکەش بە تێکڕای ئەو دڵسۆزانە دەکەم کە بە هاواری کارەساتبارانەوە چوون.
لە گەڵ دەربڕینی غەم و پەژارەی دووبارەم بۆ خانەوادە داغدارەکانی شاری سەقزی سەربەرز.
بابەشێخ حوسەینی
سکرتێری گشتی
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
پێنج شەممە 14 سەرماوەزی 1398 کۆچی خۆری