خه‌باتمیدیا: سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی ١٦ی سه‌رماوه‌زی ١٣٩٨ی هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به ٧ی دیسامبه‌ری ٢٠ ١٩ی زاینی، لە ناوەندی قازی لە کۆمونی سترۆمێنی وەلاتی نەروێژ به به‌شداری زۆرێک له دانیشتوانی کوردانی ئه‌وشاره و ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی سازمانی خه‌بات سمینارێک لەلایەن ناوەندی هاوکاری هێزەکانی کوردستانی رۆژهەڵات بەرێوەچوو.
لەو سمینارەدا کۆڕگێڕان کە بریتی بوون لە بەرێزان " عەلی بەهرامی، فروغ رەسووڵپوور، مریەم عەلیپوور و وریا رەحمانی" مەسەلەی مافی مرۆڤ لە ئێران و کوردستانیان بە شێوەی جیاجیا خستە بەرباس .
عەلی بەهرامی ئه‌ندامی کومیته‌ی ناوه‌ندی سازمانی خه‌بات و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی سازمانی خه‌بات لە پێوەند لەگەل مافی مرۆڤ لە ئێران و دۆخی کورد باسێکی تێر و تەسەلی پێشکەش کرد. لە باسەکەیدا بەهرامی ئیشارەی بە گۆرانکاریەکانی ئێران و دامەزرانی سیستەمی ویلایەتی فەقیە و رۆڵی ئەو سیستەمە لەمەڕ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و کارنامەی جینایەت و گەندەڵیەکانی ئەو دەسەلاتەی کرد.ناوبراو پێی وابوو بوونی وەلی فەقیە گەورەترین سووکایەتیە بە خەڵکی ئێران و سەرچاوەی تێکڕای پێشێلکاریەکانە چوونکە وەلی فەقیە بە نوێنەر و جێداری خوا لە سەر زەوی پێناسە دەکرێ و لادان لە بریارەکانی بە دژایەتی خوا لێکدەدەرێتەوە و حوکمی قورس بۆ کەسەکان لەبەرچاو دەگیرێ. هەر بۆیە هەتا ئەو دەسەڵاتە هەبێ، نەتەوەکانی ئێران ناتوانن بە ماف و ئازادیەکانی خۆیان بگەن.
لەبەشێکی دیکەی باسەکەی دا ناوبراو باسی لە پرسی نەتەوەیی کورد لە ئێران و دۆخ و ویستە نەتەوەییەکانی گەلی کوردی خستە بەر باس. هەروەها باسی لە کارکردی رژیم بۆ لەبار بردنی پرسی نەتەوەیی کورد و داگیرکردنی نیشتمانەکەی کرد، پێی وابوو پرسی کورد لە ئێران پێویستە وەک پرسێکی نەتەوەیی دیانی پێدابنرێ و هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێ.
کۆڕگێڕانی دیکەش هەر کەسەو لە بارێک‌دا تیشکیان خستەسەر پرسی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران.
ئه‌ندامانی سازمانی خه‌بات و ئه‌ندامانی ڕێکخراوی لاوانی سازمانی خه‌بات به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو به‌شداریان له‌و سیمیناره‌دا کرد و بە نەزەرات و ڕا و بۆچوون و پرسیار باسەکانیان دەوڵەمەندتر کرد.