شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

به‌شداری کومیته‌ی نۆروێژی سازمان له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کی سیاسی له‌ سترۆمێن

به‌شداری کومیته‌ی نۆروێژی سازمان له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کی سیاسی له‌ سترۆمێن
xebatmedia

خه‌‌‌باتمیدیا: کومیته‌‌‌ی نۆروێژی سازمانی خه‌‌‌بات به‌‌‌شداری له‌‌‌ کۆبونه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌کی سیاسی دا کرد که‌‌‌ بۆ به‌‌‌‌ڕێز تاهیر هه‌‌‌ورامی ڕێکخرابوو.رۆژی یەکشەممە ١٧ی سەرماوەزی ١٣٩٨ی هەتاوی بەرامبەر بە ٨ی دیسامبری ٢٠ ١٩، لەسەر بانگهێشتی لیژنەی ناوچەی نەروێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، عەلی بەهرامی بەرپرسی رێکخستنی دەرەوەی سازمانی خەبات هاوڕێ لەگەڵ هەیئەتێکی کومیتەی نەروێژ بەشداریان لە کۆبوونەوەیەکی سیاسی دا کرد کە بۆ بەرێز تاهیر هەورامی نوێنەری بارەگای بارزانی بۆ کوردانی دیاسپۆڕا، رێکخرابوو.

لەو کۆبوونەوەیەدا بەرێز هەورامی لەسەر ئامانجی سەردانەکەی بۆ نەروێژ و پێویستی کوردانی دیاسپۆڕا و بەتایبەت وەڵاتی نەروێژ باسێکی پێشکەش کرد.لەپاش قسەکانی بەرێزیان بەشدارانی کۆبوونەوەکە ڕا و بۆچوونی خۆیان لەسەر ئەو تەوەرانە و هەنگاوی کردەیی و ئاکامەکانی دەربڕی.
هەیئەتی سازمان وێڕای بەخێرهێنانی کاک تاهیر هەورامی نوێنەری بارەگای بارزانی بۆ نەروێژ، ڕا و سەرنجی خۆیان لەسەر باس و بابەتەکان پێشکەش کرد.

هەیئەتی کومیتەی بریتی بوون لە بەرێزان: کاک عەبدوڵا قادری بەرپرس، کاک مەحمودی یوسفی بەرپرسی پێوەندی، کاک عومەری کەریمی و خاتوو ئارەزوو بەهرامی ئەندامانی کومیتەی نەرویژ.



4 ساڵ و 11 مانگ و 13 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

به‌شداری کومیته‌ی نۆروێژی سازمان له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کی سیاسی له‌ سترۆمێن

به‌شداری کومیته‌ی نۆروێژی سازمان له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کی سیاسی له‌ سترۆمێن



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن