خەباتمێدیا: موژگان کاووسی نووسەر و لێکۆڵەری کوردی خەڵکی شاری کەلاردەشت لە باکووری ئێران، بۆ زیندانی شاری نەوشەهر گوازرایەوە.
خەباتمێدیا: موژگان کاووسی نووسەر و لێکۆڵەری کوردی خەڵکی شاری کەلاردەشت لە باکووری ئێران، بۆ زیندانی شاری نەوشەهر گوازرایەوە.
ڕۆژی سێشەممە ١٩ی سەرماوەزی ٢٧١٩،موژگان کاووسی، نووسەر و لێکۆڵەری خەڵکی شاری کەلاردەشت دوای نزیک بە سێ حەوتوو گیران لە زیندانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ساری ناوەندی پارێزگای مازەندەران، بۆ زیندانی ناوەندیی شاری نەوشەهر گوازراوەتەوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی کاووسی وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە ڕاگەیاندووە کە، ئەوان لەو ماوەیەدا توانیویانە یەک جار و لە ڕێگای تەلەفەنوون لەگەڵ موژگان قسە بکەن.
هەواڵدەری هەنگاو: موژگان کاووسی، نووسەر و لێکۆڵەری کورد ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧١٩(١٨ی نوامبری ٢٠ ١٩) ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری نەوشەهر سەر بە پارێزگای مازەندەران گیراوە.