ئێران لە پێوەرەکانی ئازادی ڕۆژنامەگەری جیهانیدا پلەی ١٧٦ی بەدەستهێناوە
ڕێکخراوی "پەیامنێرانی بێ سنوور" لە پێوەرەکانی ئازادی ڕۆژنامەوانی ساڵی ۲۰۲۵دا ڕایگەیاند کە ئێران لە ڕیزبەندی ١٧٦هەمین لە نێو وڵات. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ئەفغانستان لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیباندا لەم پێوەردا لە پلەی ١٧٥ی جیهاندای و لە پێگەی باشتر لە ئێراندای سنو.ڕۆژنا. ڕۆرتەکەیدا ڕۆژی هەینی نووسیویەتی ئێران وڵاتێکە کە "ڕۆژنامەنووسان لەژێر فشاردان و هەر ڕوانگەیەکی ڕەخنەگرانە سەرکوت دەکرێن" و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش لە خوارەوەی پێوەرەکانی ئازادی ڕۆژنامەگەریدایە.ڕاشیگەیاند: لە ٣٤ وڵاتدا داخستنی میدیایی بەربڵاو بەرچاو بووە؛ ئەمەش بووەتە هۆی دەربەدەری ڕۆژنامەنووسان لە ساڵانی ڕابردوودا. ئەم دۆخە بە تایبەتی لە وڵاتانی وەک نیکاراگوا، بیلاڕووس، ئێران، میانمار، سودان، ئازەربایجان و ئەفغانستاندا دیارە.