یه‌ک شه‌مه‌ 

14 گوڵان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

تاوانباری دۆسیەی نیان چەلبیانی لەنێو خەڵک و لە شاری بۆکان لەسێدارە دەدرێت

تاوانباری دۆسیەی نیان چەلبیانی لەنێو خەڵک و لە شاری بۆکان لەسێدارە دەدرێت
خەبات میدیا

 پارێزەری دۆسیەی منداڵە شەش ساڵانەکەی بۆکان رایگەیاند، "تاوانباری دەستدرێژیکردنە سەر نیان لەپێش چاوی خەڵک لەسێدارە دەدرێت".سەردار حاجی ئەحمەریدی: لە سێدارەدانەکە دیار نیە و بڕیارە ئەمڕۆ یەکلایی بکرێتەوە.پێشتریش عەلی زاهد، دادوەری گشتی بۆکان رایگەیاند، سزای لە سێدارەدانی (ئـ. خ.) لە لایەن دیوانی باڵای وڵات پەسند کراوە و بەم زووانە لە ناو خەڵکدا جێبەجی دەکرێت. 15 ساڵ بەندکردن سزادران، کە یەکێکیان باوکی نیانە.بە وتەی پارێزەری خانەوادەی نیان، ئەو سزایەی تاوانبارەکان تنیا پەیوەندی بە تاوانی. دەستدرێژییە بۆ سەر نیان، هەشتا سزای کوشتنی بە ئەنقەستیشیان ماوە.شەوی پنجشەممە، 16-01-2025 باوک نیان و ئەو ژنهی "پەیوەندی لەگەنگەنەبویدا، نەبویدا" فریاکەوتنی نەخۆشخانەی بۆکان. پزیشک و پەرستارانی بەشی فریاکەوتنی نەخوشخانەی بۆکان ئاسەواری دەستدرێژی سەکسی و هەروەها ئازاردان و سوتاندن لەسەر جەستەی ئەو کچە دەبینن، بۆیە پاسەوانانی نەخۆشخانە ئاگادار دەکەنەوە و هەر لەوێ باوکی نیان دەگیرێ. نیان رەوانەی نەخۆشخانەی ورمێ دەکرێت، بەڵام رۆژی دواتر بەهۆی سەختی برینەکەی کوچی دوای کرد.ئەو کەسەی دەستدرێژی کردوەتە سەر نیان کوڕێکی 19 ساڵەکی ئەو کوڕە لە رێگەی دایکی و خوشکەکەیەوە هاتووچۆی ماڵی باوکی نیانی کردوە و لە لێکۆڵینەوەدا دانی بەوەداناوە دەستدرێژی کردووەتە سەر نیان. دەشڵێت، لەژێر کاریگەری بەکارهێنانی مادەی هۆشبەردا ئەو کارەی کردووە. مردنی نیان، ناڕەزایی خەڵکی بە دوای خۆیدا هِنا و داوای لە سێدارەدانی تاوانبارانیان کرد.

5 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

تاوانباری دۆسیەی نیان چەلبیانی لەنێو خەڵک و لە شاری بۆکان لەسێدارە دەدرێت

تاوانباری دۆسیەی نیان چەلبیانی لەنێو خەڵک و لە شاری بۆکان لەسێدارە دەدرێت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن