دواجار چاوەڕوانی کریستیانە کاسۆلیکەکان کۆتاییهات و پاپی نوێ هەڵبژێردرا. رۆبەرت پریڤۆست، یەکەم کاردیناڵی ئەمریکی لە بالکۆنی کەنیسەی سانت پیتەر دەرکەوت ئەو ئەرکەی پێسپێردرا. گۆڕەپانی سانت پیتەر، ئەو شوێنە بو کە هەزاران کریستیانی کاسولیکی جیهان بە منداڵ، گنج و پیر بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی راگەیاندنی ناوی پاپای نوێ بوون. هەندێکیان چەتریان هەڵدابوو و هەندێکیشیان لەسەر زەوی پاڵکەوتبوون.دەرکەوتنی دووکەڵی سپی و بەدوایدا پاپای نوێ، فرمێسکی خۆشی لە چاوی بەشێک لە کریستیانەکانی گۆ. پیرۆزبایی لە پاپای نوێ، ئەو رووداوە بوو کە زۆرترین سەرکردەی جیهان کۆک بون لەسەری و بەڵێنیان دا لە پرسە جیهانییەکان لەگەڵ کەنیسەی کاسولیکی کار بکەن. پاپا رۆبەرت پریڤۆست، نازناوی لیۆی هەڵبژارد و بەمەش دەبێتە 14ـەمین پاپی ئەو نازناوە هەڵبژێرێت. لیۆ بووە 267ـەمین پاپی کەنیسەی کاسۆلیکەکانی جیهان.