سپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چەنراو لە باکووری کرتی غەززە، نۆ سەرباز بریندار بوون.میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویان کردەوە، لەنەرەی نەسرائو. بەهۆی تەقینەوەی بۆمبە چێنراوەکە بریندار بوونە، هەر ئەمڕۆ شەممە، ماڵپەڕە ئیسرائیلییەکان باسیان لە ڕووداوێکی ئەمنی قورس کردووە کە لە گەڕەکی شوجاعیەی غەززە لەسەر دەستی چەکدارانی حەماس ڕووی داوە، ئاماژەی بەوەی بەوەش کرد، فڕۆکە ئیسرائیلییەکان خەریکی گواستنەوەی برینداروەکانی. ڕوونیشی کردەوە، هێلیکۆپتەرەکانی ئیسرائیل ژمارەیەک سەربازی برینداریان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانەی تەل هەشومیر لە ناوەڕاستی ئیسرائیل.