بەردەوامی سەرکوتکردنی خەڵکی لە بەندەرکولاهی؛
ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی بانەمەڕی ١٤٠٤، هێزە سەربازییە سەرکوتکەرەکان بۆ سێیەم ڕۆژی لەسەریەک هێرشیان کردە سەر خەڵکی بەندەرکولاهی. ئەوان بە تەقەی ڕاستەوخۆ و گازی فرمێسکڕێژ و گوللەی ساچمە خەڵکی بە دیفاعیان کردە ئامانج. ئەم هێرشانە لەکاتێکدا ڕوویانداوە کە زۆرێک لە دانیشتووانی ناوچەکە لەگەڵ هەژاریی لەڕادەبەدەر و کەمیی داهات ڕووبەڕوون. لە ئەنجامی ئەو هێرشە توندوتیژانە، ژمارەیەک هاووڵاتی بریندار بوون. خەڵکی بەندەر کولاهی لە دۆخی خراپی ئابووری و سەرکوتی بەردەوام بەزار بون و، داوای کۆتایی هاتن بەم دۆخە دەکەن. نەک هەر مافە سەرەتاییەکانی هاووڵاتیانی بەلووچ پێشێل دەکەن، بەڵکوو ڕەنگدانەوەی سیاسەتی جیاکاریە بەرامبەر بە هاووڵاتیانی بەلووچ. کە بژێوی ژیان بە شێوەیەکی زۆر بە ڕاوەماسی و سووتەمەنیبەرییەوە بەستراوەتەوە.