سوهەیلا مەتاعی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی دێولان بەپێی بەڵگەیەکی بانگکران بە تۆمەتی لکیندراو "پڕوپاگەندە لە بەرژەوەندیی گرووپ یان ڕێکخراوە دژبەرەکانی نیزامی ڕژیمی ئاخوندی ئێران" بانگی لقی ١٠٢ی قزایی کەیفەریی ئەم شارە کراوە.ئەم چالاکە مەدەنییە بەپێی بەڵگەیەک کە ڕۆژی ٢٢ی بانەمەڕی ١٤٠٤ دەرکراوە، دەبێ بۆ ئاخرین بەرگری لە خۆی لە ڕێکەوتی ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٤دا لە لقی ١٠٢ی قزایی کەیفەری ٢ی دێولان ئامادە بێ.ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٣، سوهەیلا مەتاعی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی دێولان بە دانانی بارمتەی یەک میلیارد تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. ناوبراو ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕەشەمەی ١٤٠٣ لە پێوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانیی ژن لە سنە، لەلایەن هێزە بەناو ئەمنییەتییەکانەوە گیراوە.