مەجید تەخت ڕەوانچی، جێگری ئەفسەری سیاسی لە وەزارەتی دەرەوەی ڕژیمی ئاخوندی ڕایگەیاند: ئەگەر هەڵوێستی ئەمریکییەکان بۆ حکومتی ئێران سفر پیتاندن بێت، دانوستانەکان بۆ هیچ شوێنێک ناڕوات.ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: هەڵوێستی ئێمە سەبارەت بە دەوڵەمەندکردن ڕوونە و بە هیچ شێوەیەک لە پرسی دەوڵەمەندکردن پاشەکشە ناکەین.پێشتر ستیڤ ویتتاکەر، نوێنەری تایبەتی دۆناڵد ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ABC ڕایگەیاند: تەنانەت لەسەدا یەک لە توانای پیتاندنی ڕژیمی ئاخوندی ئێران قبوڵ ناکەین، چونکە ئەم تەکنەلۆجیایە وا دەکات بتوانرێت چەکی ئەتۆی بەدەست بهێنرێت.