ئیحسان قازیزادە هاشمی، ئەندامی کۆمیسیۆنی پیشەسازی و کانەکانی پەرلەمانی ڕژیمی ئاخوندی، ڕایگەیاند: ئەگەر پچڕانی کارەبا درێژخایەن بێت، بەدڵنیاییەوە بەرهەمهێنان بە زەرەر و تێچووی کاڵاکان گرانتر دەبێت.لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: پێویستە پێشوەختە ئاگادارکردنەوەیەک هەبێت سەبارەت بە پچڕانی کارەبا و لەسەر بنەمای دادپەروەری دابەشکردن بێت لەنێوان کەرتە جیاوازەکاندا.