کاڵبوونەوەی ئاسۆی ڕێککەوتنی حکومتی ئێران و ئەمریکا، نرخی نەوتی بەرزکردەوە
کەناڵی سی ئێن بی سی بڵاویکردەوە، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتووەتە 65 دۆلار و 66 سەنت و نەوتی خاوی WTI گەیشتووەتە 62 دۆلار و 85 سەنت بۆ هەر بەرمیلێک. تۆڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ڕێککەوتنێک بکرێت، حکومتی ئێران دەتوانێت هەناردەی نەوتی خۆی بە بڕی ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا زیاد بکات؛ بەڵام دابەزینی پلەی قەرزی ئەمریکا لەلایەن کۆمپانیای موودیز و لاوازی ئاماری بەرهەمهێنانی پیشەسازی چینی ڕێگری لە گەشەی زیاتری نرخەکان کردووە.