ئاخوند خامنەیی ڕێبەری ڕژیمی ئاخوندی لە ساڵیادی کۆچی دوایی ئیبراهیم ڕەئیسیدا ڕایگەیاند: ڕەئیسی لە یەکەم چاوپێکەوتنیدا بە ڕوونی وتی کە ئێمە ڕاستەوخۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ناکەین و ئەویش نەیکرد. ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی: لە سەردەمی دەسەڵاتی ڕەئیسیدا دانوستانەکان ناڕاستەوخۆ بوون، بەڵام بێ ئەنجام بوون، ئێستا پێمان وانییە بگەنە ئەنجام و نازانین چی ڕوودەدات. هەروها عەباس عەرەقچی، وەزیری دەرەوەی ڕژیمی ئاخوندی لەدوای لیدوانەکەی ئاخوند خامنەی ڕایگەیاند: ئێمە شاهیدی هەڵوێستی تەواو ناعەقڵانی و نالۆژیکی ئەمریکییەکان و بانگەشەی ئەوانین. ئاماژەی بەوەشکرد: مشتومڕی دەوڵەمەندکردن بە هیچ شێوەیەک پرسێکی دانوستانکاری نییە.عەباس عەراقچی بە ئاماژەدان بە لێدوانەکانی خامنەیی سەبارەت بە هەڵوێستی ئەمریکییەکان لە دانوستانەکاندا وتی کە “سەرکردایەتی ئەمڕۆ ئەرکەکەی بە تەواوی ڕوون کردۆتەوە”. چەند خولەکێک دوای قسەکانی ئاخوند خامنەیی ، نرخی دۆلار لە بازاڕی ئازادی ئێران بەرزبووەوە. نرخی دۆلار لە بازاڕی ئازادی تاران نزیکەی ٨٢ هەزار تۆمان بوو، دوای لێدوانەکانی خامنەیی، ٨٤ هەزار تۆمانی تێپەڕاند.