سزای سێدارەی گۆران قادری لە بەندیخانەی سنە جێبەجێ کرا
بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ بانەمەڕ، سزای لەسێدارەدانی گۆران قادری خەڵکی مەریوان لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە جێبەجێ کرا.گۆران قادری سێ ساڵ پێش لە سەر دۆسیەی شلێر ڕەسووڵی بەندوە و لەلایەن دەزگای دادوەریی ڕژیمی ئاخوندی ئێرانەوە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو.شلێر ڕەسووڵی تەمەن ٣٦ ساڵ کە ڕۆژی شەممە ١٢ی خەرمانانی ١٤٠١، بە تەمای هاوکاری کردنی ژنی گۆران قادری چوبووە ماڵی ئەوان، کاتێک زانی که ژنەکەی لەماڵەوە نییە و ناوبراو مەبەستی دەستدرێژی هەیە لە پەنجەرەی بیناکەیانەوە خۆی خستە خوارەوە و چووە کۆما.ئەم ژنە دواجار دوای ٦ ڕۆژ مانەوە لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی سنە گیانی لە دەستدا کە ناڕەزایەتی بەرینی خەڵکی مەریوان و بەتایبەت چالاکانی ژنی لێکەوتەوە