مامۆستا ئایەت غوڵامی، ئیمامی پێشووی مزگەوتی گەورەی "محەممەد ئەلمستەفا" لە کرماشان و وانەبێژی خوێندنی ئایینی، کە پێشتر بە دانانی بارمتەی ٧٠٠ میلیۆن تمەن ئازاد کرابوو، جارێكی دیكە بۆ ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی بانەمەڕی ١٤٠٤ بانگهێشتی بێدادگای تایبەتی ڕۆحانیەت کراوەتەوە.
ئەم مامۆستا سوننەیە پێشتر لە ٣ی بانەمەڕی ١٤٠٤ دوای بانگهێشتکردنی بۆ بێدادگای تایبەتی ڕۆحانیەت لە کرماشان بەندکرابوو.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ناوبراو لە ١٩ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٣ەوە بە فەرمانی دەزگاکانی ئیتلاعات، کارکردن لە مزگەوتەکان و پێشنوێژی جەماعەتی لێ قەدەغە کراوە.
فشارەكانی سەر ئەو مامۆستا کوردە دەگەڕێتەوە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕینی ناوبراو بە کوشتنی کۆڵبەران و سووتەمەنیبەران، ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی حکوومەت، واژۆکردنی بەیاننامەی ئیدانەکردنی لەسێدارەدانی مامۆستا محەممەد خزرنەژاد، و ڕەخنە گرتن لە بەند كردن و قەدەغەکردنی چالاکییەکانی مامۆستایانی دیکە.