چوارشه‌مه‌ 

31 گوڵان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خامنەیی گوتی هیچکەس چاوەڕێی مۆڵەت لەم لایەنە و ئەو لایەنە ناکات بەردەوام دەبێت لە پیداندنی یوران

خامنەیی گوتی هیچکەس چاوەڕێی مۆڵەت لەم لایەنە و ئەو لایەنە ناکات بەردەوام دەبێت لە پیداندنی یوران
خەبات میدیا

ئەمڕۆ سێشەمە ٢٠-٥-٢٠٢٥، عەلی خامنەیی، ڕێبەری ڕژێمی ئێران، لە سەروبەندی ساڵیادی مردنی ڕەئیسیدا و لەبارەی دانوستانەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا ڕایگەیاند: "دانوستانی ناڕاستەوخۆ لە سەردەمی ئیبراهیم ڕەئیسیدا بوونی هەبووە، ڕێک وەکوو ئێستا، بەڵام هیچ ئەنجامێکی لێ نەکەوتەوە، پێمان وانییە دانوستانەکانی ئێستاش ئەنجامێکی لێبکەوێتەوە". 
خامنەیی دەشڵێت: "بەو پێیەی باسی دانوستان دەکەین، حەز دەکەم هۆشدارییەک بدەم بە لایەنی بەرامبەر، لایەنی ئەمریکی کە بەشداری ئەم دانوستانە ناڕاستەوخۆیانە دەکات و قسە دەکات، پێویستە خۆیان لە لێدوانی پووچ و بێمانا بەدوور بگرن". 
ئاماژەی بەوەشکرد: "ئەگەر بڵێین ڕێگە نادەین بە ئێران یۆرانیۆم بپیتێنێت، ئەوە دەستدرێژییەكی قبوڵنەکراوە، هیچکەس چاوەڕێی مۆڵەت لەم لایەنە و ئەو لایەنە ناکات، کۆماری ئیسلامی سیاسەتی تایبەتی خۆی هەیە، شێوازی خۆی هەیەو بەردەوام دەبێت لە جێبەجێکردنی".

5 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خامنەیی گوتی هیچکەس چاوەڕێی مۆڵەت لەم لایەنە و ئەو لایەنە ناکات بەردەوام دەبێت لە پیداندنی یوران

خامنەیی گوتی هیچکەس چاوەڕێی مۆڵەت لەم لایەنە و ئەو لایەنە ناکات بەردەوام دەبێت لە پیداندنی یوران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن