ئێوارەی دوینی چوارشەممە لە بەردەم مۆزەخانەی جولەکەکانی پایتەخت لە باکووری ڕۆژئاوای واشنتۆن لە تەقەیەکی کوشندەدا دوو کارمەندی باڵیۆزخانەی ئیسرائیل کوژران.بەرپرسانی باڵای ئەمریکا و ئیسرائیل، لەوانەش سەرۆکەکانی هەردوو وڵات، هێرشەکان و دژە جوولەکەگەرایییان ئیدانە کرد.بەرپرسانی ئیسرائیل ڕایانگەیاندووە، قوربانییەکان گەنج و ژنێکن کە دەستگیراندار بوون و بەنیازن بەم زووانە هاوسەرگیری بکەن.بەپێی هەندێک زانیاری، تەقەکەرەکە دەستگیرکراوە.تەقەکردنەکە لە میانی پێشوازییەکی ساڵانە بۆ دیپلۆماتکارە گەنجەکان ڕوویدا کە لەلایەن کۆمیتەی جولەکەکانی ئەمریکاوە لەلایەن گەنجانی پیشەگەر لە بەشی D.C.سەچاوەکان لە ئیسرائیل بڵاویکردەوە کە "پیاوێک بە باڵاپۆشەوە" پێش ئەوەی تەقە بکات هاوار دەکات "فەلەستین ئازادە".هاوکات ، دەفتری بنیامین ناتانیاهۆ ڕایگەیاند: “ئێمە شاهیدی تێچووی قورسی دژە جوولەکەگەرایی و هاندانی بەربەریانە دژی ئیسرائیلین، و دەبێت بە هەموو هێزمانەوە بەرەنگارییان ببینەوە”.هەروها دۆناڵد ترەمپ سەرەخۆشی لە کەسوکاری لە قوربانیان کردوڕایگەیاند: ئەم کوشتنە قێزەونانەی واشنتۆن دی سی کە بە ڕوونی ڕەگ و ڕیشەی لە دژە جوولەکەگەراییدا هەیە، دەبێت ئێستا کۆتایی پێبێت، ڕق و توندڕەوی لە ئەمریکادا هیچ جێگەیەکیان نییە.