میدیاکانی ژێر دەسەڵاتی ڕژیمی ئاخوندی ڕایانگیاند: کاتی ئەوە هاتووە دانوستانەکان بە سیاسەتی بەرخۆدانی چالاکانە بگۆڕدرێت
ڕۆژنامەی کەیحان کە لەلایەن نوێنەری ئاخوند خامنەیی بەڕێوەدەبرێت، بە ئاماژە بە خولی پێنجەمی دانوستانەکانی ڕژیمی ئاخوندی و ئەمریکا نووسیویەتی: “هەرچەندە دانوستانەکان لەگەڵ سەبر و زیرەکی و لۆژیک لە لایەن لایەنی ئێرانییەوە بووە، بەڵام ئێستا گەیشتوونەتە ئاستێک کە مرۆڤ دەبێ بپرسێت کە چ پاساوێک هەیە بۆ درێژەدان بەم پرۆسەیە سەرەڕای سەرسەختی، زەلیلکردن، و تێکدانی لایەنی بەرامبەر؟” ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: “ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا بوەستێنرێت و سیاسەتی بەرخۆدانی چالاکانە لە شوێنیدا بگۆڕدرێت؟”