ناتانیاهۆ لە پەیامێکی ڤیدیۆیی لە کەناڵی ئێکس، ڕایگەیاند ئیسرائیل سەرقاڵی "جەنگێکی توند لە حەوت بەرە"دایە، شەڕێک کە ڕژیمی ئاخوندی و بریکارەکانی دەستیان پێکردووە.ناتانیاهۆ هۆشداریدا لەوەی بەریتانیا، کەنەدا و فەرەنسا بە پشتیوانیکردن لە دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆی فەلەستین لە “لایەنی هەڵەی مرۆڤایەتی”دان و وتیشی: “ئەوان هیوا بە حەماس دەبەخشن کە دەوڵەتێکی دیکەی فەلەستینی دروست بکات کە لێیەوە بتوانێت دووبارە دەوڵەتی جوولەکە لەناو ببات هۆشداریی دا: کاتێک دەوڵەتی فەلەستینی دروست دەبێت، بینیمان توندڕەوەکان کۆنترۆڵی دەکەن، ڕژیمی ئاخوندی ئێران دەیاننێرێت و ئەوان دەست بەسەریدادەگرن ، دەوڵەتێکی فەلەستینی ئاشتیانە نابێت.ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئێستا ڕەنگە ئەم سەرکردانە وابزانن کە ئاشتی بەرەوپێش دەبەن. بەڵام وا نین. ئەوان هانیی حەماس دەدەن بۆ بەردەوامبوون لە شەڕەکە بۆ هەمیشە.