ئەمریکا فڕۆکەی جەنگی ئێف ١٥ی ڕەوانەی دوورگەی دیێگۆ گارسیا کردوە
نیوزویک بە پشتبەستن بە وێنەیەک کە کۆمپانیایەکی بازرگانی چینی لە مانگی دەستکردە بڵاویکردووەتەوە، بڵاویکردووەتەوە، ئەمریکا فڕۆکەی جەنگی نوێی ئێف ١٥ی بۆ بنکەی دیێگۆ گارسیا جێگیرکردووە.ئەم هەنگاوە لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و حکومتی ئێران لەسەر دانوستانە ئەتۆمییەکان زیادی کردوە.نیوزویک ڕایگەیاندووە، پەیوەندییان بە فەرماندەیی هیندستان و زەریای هێمن ئەمریکاوە کردووە بۆ وەرگرتنی لێدوانێکی فەرمی.بەپێی هەواڵێکی نیوزویک، وێنە نوێیەکانی مانگی دەستکرد جێگیرکردنی فڕۆکەی جەنگی ئێف ١٥ی هێزی ئاسمانی ئەمریکایان بۆ بنکەی دیێگۆ گارسیا و زیادبوونی ژمارەی بۆمب هاوێژەکانی ئەو بنکەیە لە زەریای هیندی ڕاگەیاندوە.ئەم بنکەیە کە نزیکەی ٢٠٠٠ میل لە ئێرانەوە دوورە، دەکرێت وەک ناوچەی شانۆ بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا بەکاربهێنرێت ئەگەر گرژییەکان پەرەبسێنن و دیپلۆماسی ئەتۆمی شکست بهێنن.ئەمریکا پێشتر لەسەرتای دانوستانە کان فڕۆکەی بۆمب هاوێژی ستراتیژی B-52ی بۆ دیێگۆ گارسیا جێگیر کردبوو. پێش ئەوە لانیکەم شەش فڕۆکەی بۆمبڕێژکەری بی ٢ لە دوورگەکەدا جێگیر بوون.
====