باڵیۆزی ئیسرائیل لە واشنتۆن ڕایگەیاند: نابێت حکومتی ئێران بتوانێت یۆرانیۆم پیتاندن بکات
یەکیل لایتەر باڵیۆزی ئیسرائیل لە واشنتۆن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز هۆشداریدا لەوەی کە بەدەستهێنانی بۆمبی ئەتۆمی لەلایەن ڕژیمی ئاخوندی نەک هەر هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات، بەڵکو هاوسەنگی هێز لە ناوچەکە و جیهانیشدا دەگۆڕێت.وتیشی: ئەگەر ڕژیمی ئێران بۆمبێکی هەبێت، هەموو وەکیلەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەژێر چەتری ئەتۆمیدا کاردەکەن.لایتەر بە ئاماژەدان بە دانوستانە ئەتۆمییەکانی داهاتوو کە بڕیارە بە سەرکردایەتی ستیڤ ویتکۆف دەست پێبکاتەوە، ڕایگەیاند “هیوادارین و دوعا دەکەین بۆ سەرکەوتنی ئەم دانوستانانە”. ناوبراو بە ئاماژەدان بەوەی کە حکومتی ئێران نابێت بتوانێت یۆرانیۆمی پیتاندنی هەبێت، و“نابێت ڕێگایەکی هەبێت بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی”.ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرێک لە وڵاتان وزەی ئەتۆمی مەدەنیان هەیە، بەڵام سووتەمەنی هاوردە دەکەن و دواتر هەناردەی دەرەوە دەکەن، پیتاندن تەنها یەک شت بەدوای خۆیدا دەهێنێت، ئەویش بۆمبێکی ئەتۆمییە.