بە پێی ئەم زانیاریانە، چاوپێکەوتنە تەلەفزیۆنییەکەی عەباس عەراقچی کە پێش دەستپێکردنی خولی پێنجەمی دانوستانەکان ئەنجامدرا، لەم چوارچێوەیە و بە ئامانجی ڕاگەیاندنی هەڵوێستە یەکلاکەرەوەکانی حکومتی ئێران و کۆتاییهێنان بە دەمەقاڵە لەگەڵ لایەنی ئەمریکی ئەنجامدرا.بەپێی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم چاوپێکەوتنە بە هەماهەنگی لەگەڵ سکرتاریەتی ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی و لێژنەی دانوستانەکان ڕێکخرابوو و جگە لە ناردنی پەیامێکی ڕاستەوخۆ بۆ لایەنی ئەمریکی سەبارەت بە پاشەکشەنەکردنی ڕژیمی ئاخوندی لە پرسی دەوڵەمەندکردن، ئامانجی ناوخۆییشی هەبوو؛ لەوانەش بەڕێوەبردنی ڕای گشتی، کۆنترۆڵکردنی فەزای میدیا و کەمکردنەوەی چاوەڕوانییەکانی کۆمەڵگا لە ئەگەری شکستی ئەگەری دانوستانەکانی ڕۆما.تاوانبارکردنی لایەنی ئەمریکی لە ئەگەری شکستی دانوستانەکاندا ئامانجێکی دیکەی چاوپێکەوتنە تەلەفزیۆنییەکەی وەزیری دەرەوەی ڕژیمی ئاخوندی بوو.