خەباتمێدیا: پوورە مەنیج مەحمودی خوشکی کاک ساڵح مەحمودی پێشمەرگەی دێرینی سازمانی خەبات لە گوندی بڵەسەنی ناوچەی بانە کۆچی دوایی کرد.
خەباتمێدیا: پوورە مەنیج مەحمودی خوشکی کاک ساڵح مەحمودی پێشمەرگەی دێرینی سازمانی خەبات لە گوندی بڵەسەنی ناوچەی بانە کۆچی دوایی کرد.
پوورە مەنیجی مەحمودی کچی حاجی کەریم و خوشکی کاک ساڵحی مەحمودی پێشمەرگەی قارەمان و دڵسۆزی سازمانی خەبات سەر لەبەیانی رۆژی پێنج شەممە 5ی سەرماوەزی 1397 لە گوندی بڵەسەن کۆچی دوایی کرد.
کاک ساڵحی مەحمودی یەکێک لە پێشمەرگە قارەمان و دڵسۆزەکانی سازمانی خەباتە کە لە سەنگەری دیفاع لە نیشتمان و بەربەرەکانێی رژیمی داگیرکەری ئاخوندی دا بە فیشەکی دژمنانی ئازادی و ئینسانیەت پێکرا و لە دوای پێکانیش رەوانەی وەڵاتی سویید کرا. کاک ساڵح لە دوای نیشتەجێ بوون لە وەڵاتی سویید وەک پێشمەرگەیەکی بە باوەڕ پێداگری لەسەر رێبازی سازمانی خەبات و کوردایەتی خۆی کردووە.
بەبۆنەی کۆچی دوایی پوورە مەنیجی مەحمودیەوە سەرەخۆشی لە کاک ساڵح و تێکڕای خانەوادە و کەس و کاری پوورەمەنیج دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەم و ناخۆشیان دەزانین.