خەباتمێدیا: زیادبوونی دیاردەی لەشفرۆشی ئافرەتان لەناو قەبرستانی Ø› بەهەشتی زارا، بەهۆی فەقرو هەژاریەوە.
خەباتمێدیا: زیادبوونی دیاردەی لەشفرۆشی ئافرەتان لەناو قەبرستانی Ø› بەهەشتی زارا، بەهۆی فەقرو هەژاریەوە.
هەواڵدەری رۆکنا، لەگەڵ ئەو ئافرەتانە وتووێژی کردووە کە دوچاری ئەو کارەبوون و لەو شوێنەدا ژیان بەسەر دەبەن، یەکێک لەو ژنانە وتویەتی کە بەهۆی برسێتیەوە و بۆ بەدەست هێنانی پارویەک نان ناچاربووم لەشی خۆم بفرۆشم بە سێ پیاو لەیەک کاتدا.
سورەیا ئەو ژنەیە کە لەناو قەبرستانی زارادا دەژی و ناچار بووە لە یەک کاتدا لەگەڵ سێ پیاو بێ، ناوبراو دەڵێ، دەتوانم ئەو شوێنەتان بە دوو ڕستە بۆ شیبکەمەوە، ئێرە کۆتای خەتە، کۆتایی دونیاتان کە بیستووە ئێرەیە...
لەوانەیە باوەر نەکەن بەڵام ماوەیەک لەمەوپێش و دوای دوو ڕۆژ برسیەتی و دڵ زەعفی، ناچاربووم لەشی خۆم بفرۆشم بە سێ پیاو لەناو قەبرێکدا.
ناوبراو هەروەها دەڵێت: قەت بووە کە بۆ ماوەی دوو رۆژ برسی بیت و تەنیا بە ئاو خۆت تێر بکەی؟ هیچ کاتێک وام بیر نەدەکردەوە کە بۆ بەدەست هێنانی ساندویجێک یا فەلافلێک شەوێکی تاریک لەگەڵ سێ پیاو لەناو قەبرێکدا، خواستی ئەو سێ پیاوە جێ بە جێ بکەم.
کە لێرە بی کەسانی سەیرو سەمەرە دەبینی، لێرە پیاوەکان تەنانە لە قەبرەکانیشدا بەخواستەکانیان دەگەن.
سورەیا بەدوای کاردا دەگەرێت و دەڵێت تەنانەت ئەگەر کاری قاپ شۆردنیش بێت من دەیکەم، بەڵام خەڵک کە بزانن لێرە دەژین ئەوە کارمان پێنادەن.
دەڵێت سێ ساڵ لەمەوبەر ئافرەتێک هات کە بۆنی عەترەکەی خەڵکی مەست دەکرد، وتی من ئەندامی شۆرای شارم، قسەمان لەگەڵ کرد بەڵام چی رویدا هیچ؟ ئێمە ئێستاش لێرەین، لەنێو ئامارەکاندا نین، زۆربەی ئەوانەی ئێرەن شناسنامەیان نیە، ئەو ژن و پیاوانەی لێرە دەژین گەشتونە خەتی کۆتایی.