هه‌ینی 

2 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ژمارەیەک لە شۆفێرانی بارهەڵگر و شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە ئێران بۆ دووەمین ڕۆژی لەسەریەک مانیان گرت.

ژمارەیەک لە شۆفێرانی بارهەڵگر و شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە ئێران بۆ دووەمین ڕۆژی لەسەریەک مانیان گرت.
خەبات میدیا

 

دوابەدوای بانگەوازی یەکێتیی شۆفێرانی بارهەڵگر و شۆفێران لە سەرانسەری ئێران، ژمارەیەک لە شۆفێرانی بارهەڵگر و شۆفێرانی ئۆتۆمبێلی قورس لە شارە جۆربەجۆرەکانی سەرتاسەری وڵات بۆ دووەم ڕۆژی کارکردنیان وەستاند و مانیان گرت.بەپیی وینەکان، نیشان دەدەن کە زۆرێک لە  شۆفێرانی بارهەڵگر لە ئێران ڕۆژی هەینی، ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٤، لە شارەکانی وەک ئەسەدەباد، هەمەدان، ئیسلام ئاباد غەرب، ئیسفەهان، بافت، کرمان، بەندەر عەباس، دیواندەرە، فاسا، و کازەرون مانیان گرتووە.  ڕۆژی پێنجشەممە، یەکەم ڕۆژی مانگرتنەکان، شۆفێرانی بارهەڵگر و شۆفێرانی شارەکانی ئەراک، ئیلام، بەندەر عەباس، تەورێز، سیرجان، شیراز و کرماشان کارەکانیان وەستاند.پێشتر یەکێتیی ڕێکخراوەکانی بارهەڵگر و شۆفێرانی سەرتاسەری ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئێمە مانمان گرت، چونکە داوای مافی خۆمان دەکەین، پێکەوە وەستاین، چونکە یەکڕیزیمان تاکە شتێکە کە ئەم چەرخە لە بەرژەوەندی ئێمەدا دەسوڕێنێتەوە، ئەمڕۆ لە دڵی لوڕستانەوە تا خاکی خوزستان، لە بەندەرەکانی باشوورەوە تا ڕێگاکانی باکوور، بارهەڵگرەکان بێدەنگن، بەڵام دەنگی شۆفێران دەنگ دەداتەوە دەنگێکی بەرزتر لە جاران”.

6 کاتژمێر و 30 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ژمارەیەک لە شۆفێرانی بارهەڵگر و شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە ئێران بۆ دووەمین ڕۆژی لەسەریەک مانیان گرت.

ژمارەیەک لە شۆفێرانی بارهەڵگر و شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە ئێران بۆ دووەمین ڕۆژی لەسەریەک مانیان گرت.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن