شه‌ممه‌ 

3 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕۆژنامەی سەر بە سپای پاسداران ڕایگەیاند: دانوستانەکان خاوبوونەتەوە و چیتر ناتوانین بە گەشبینییەوە قسە بکەین

ڕۆژنامەی سەر بە سپای پاسداران ڕایگەیاند: دانوستانەکان خاوبوونەتەوە و چیتر ناتوانین بە گەشبینییەوە قسە بکەین
خەبات میدیا

ڕۆژنامەی جاوانی سەر بە سپای ترورستی پاسدارانی ئێران ڕۆژی هەینی سەبارەت بە خولی پێنجەمی دانوستانەکانی نێوان حکومتی ئێران و ئەمریکا نووسی: دانوستانە ئەتۆمییەکانی حکومتی ئێران و ئەمریکا بە پێچەوانەی خولەکانی پێشوو خاو بووەتەوە و چیتر ناتوانین باسی گەشبینی بکەین سەبارەت بە ئەنجامەکەیان، وەک چوار خولی پێشوو.ڕۆژنامەکە بە ئاماژەدان بە ڕۆیشتنی پێشوەختەی نوێنەری ئەمریکا لە دانوستانەکان، زیادی کرد: بە ڕواڵەت گفتوگۆ ناڕاستەوخۆکانی نێوان حکومتی ئێران و ئەمریکا بۆ خولی شەشەم بەردەوام دەبێت، بەڵام پێدەچێت گەشبینی پێشوو نەماوە.لە خولی پێنجەمی دانوستانەکان لە ڕۆما، ستیڤن ویتتاکەر زووتر لە عەباس عەراقچی دانوستانەکانی بەجێهێشت و دواتر عەراقچی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عومان گفتوگۆی کرد.ناکۆکی نێوان دوو وڵات لەسەر پرسی پیتاندن لە ئێران لە کاتێکدایە کە ئەمریکا دەڵێت دەبێت ئەم پرۆسەیە لە ئێران بوەستێنرێت، بەڵام کاربەدەستانی ڕژیمی ئاخوندی بە هێڵی سووری خۆیان ناوی دەبەن.

7 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕۆژنامەی سەر بە سپای پاسداران ڕایگەیاند: دانوستانەکان خاوبوونەتەوە و چیتر ناتوانین بە گەشبینییەوە قسە بکەین

ڕۆژنامەی سەر بە سپای پاسداران ڕایگەیاند: دانوستانەکان خاوبوونەتەوە و چیتر ناتوانین بە گەشبینییەوە قسە بکەین



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن