سوریە بڕیاری ئەمریکا بۆ پێدانی دەستبەرداربوون لە سزاکان بە هەنگاوێکی ئەرێنی بە ئاراستەیەکی دروست ناودەبات
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی مۆڵەتێکی گشتی دەرکرد بۆ هەڵگرتنی هەندێک سزای سەر سوریە.هاوتەریب لەگەڵ ئەوەشدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەپێی یاسای قەیسەر دەستبەرداربوونێکی دەرکرد بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی سوریە، ئەمەش ڕێگەی خۆشکرد بۆ هاوبەشە بیانییەکان و ناوچەییەکان بۆ بەشداریکردن لە بنیاتنانەوەی ئابووری سوریە.