لە ئەسفەهان ئاگر لە کارگەی قوماش کەوتەوە
وتەبێژی بەشی ئاگرکوژێنەوە و فریاکەوتنی شارەوانی ئەسفەهان ڕایگەیاند "ئاگرکوژێنەوە دەستبەجێ دوای وەرگرتنی ڕاپۆرت چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە."ڕوونیشی کردەوە، فراوانی کارگەکە و بوونی کەرەستەی سووتێنەر، جگە لە بای بەهێزی ناوچەکە، بەشداربووە لە بڵاوبوونەوەی بەرچاوی ئاگرەکە". ئاماژەی بەوەش کرد، دوای کوژانەوەی شوێنەکە و تەعقیمکردنی شوێنەکە، لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرەکە دەستپێدەکات.تا ئێستا هیچ هەواڵێکی پشتڕاستکراوە لەبارەی برینداربوون و زیانەکانی نەبووە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە هێشتا کاردەکەن بۆ کۆنترۆڵکردنی تەواوی ئاگرەکە.شاری پیشەسازی مۆرجە خورت، نزیکەی 45 کیلۆمەتر لە باکووری ناوەندی شاری ئەسفەهانەوە دوورە و کۆمەڵێک کارگەی گەورە و دامەزراوەی پیشەسازی لەخۆدەگرێت، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە گرنگترین ناوەندە پیشەسازییەکانی ناوچەکە.