شه‌ممه‌ 

3 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

توێژەرێکی ئیسرائیلی لە بەرامبەر ئازادکردنی چەند زیندانییەکی سەر ڕژیمی ئێران ئازاد دەکرێت

توێژەرێکی ئیسرائیلی لە بەرامبەر ئازادکردنی چەند زیندانییەکی سەر ڕژیمی ئێران ئازاد دەکرێت
خەبات میدیا

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەغدا ڕایگەیاند کە ئەلیزابێس تسورکۆڤ توێژەری ئیسرائیلی – ڕووسی لە بەرامبەر ئازادکردنی “چەند زیندانییەکی سەربە ڕژیمی ئاخوندی ئێران” ئازاد دەکرێت. سەرچاوەیەکی نزیک لە گروپە شیعەکانی عێراق بە ڕادیۆی نیشتمانی ئیسرائیلی ڕاگەیاند، گروپی کەتائیب حزبوڵڵا، تا ئێستا ڕێککەوتنی کۆتایی خۆی لەسەر ئەو بابەتە ڕانەگەیاندووە.
ئەو زانیارییانەی ئەمڕۆ شەممە لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە بە سەرچاوەکان گەیشتووە، ئاماژەیان بە ئەگەری ئازادکردنی چەند زیندانییەک کردووە کە بە دۆسیەی “ئەمنی و ڕفاندن و کوشتن” سزا دراون و لە ئێستادا لە زیندانەکانی عێراقدان. دەوترێت ئەم کەسانە، لەنێویاندا ئەندامێکی سپای قودسی سپای ترورستی پاسداران، لە بەرامبەر ئازادکردنی تسورکۆڤ ئازاد دەکرێن. لە هەمان کاتدا بەرپرسێکی ئیسرائیلی بۆ ماڵپەڕی هەواڵی وای نیت ڕایگەیاندوە کە هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ئازادکردنی تسورکۆڤ کە نزیکەی دوو ساڵ لەمەوبەر لە بەغدا ڕفێندرابوو.

5 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

توێژەرێکی ئیسرائیلی لە بەرامبەر ئازادکردنی چەند زیندانییەکی سەر ڕژیمی ئێران ئازاد دەکرێت

توێژەرێکی ئیسرائیلی لە بەرامبەر ئازادکردنی چەند زیندانییەکی سەر ڕژیمی ئێران ئازاد دەکرێت



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن