نوینەری مجلیسی ڕژیم ڕایگەیاند؛ترەمپ بۆ ئێمە نیعمەتێکە و دەبێتە هۆی داڕمانی ئەمریکا
کامەران غەزنفەری، نوینەری ڕژیم لە مەجلیس، بە ماڵپەڕێک بەناوی دیدەبانی ئێران، ی ڕاگەیاند: ئامانجی ئەمریکا لە دانوستانەکاندا، ناچارکردنی ئەو رژیمەیە بۆ قبوڵ کرانی داواکاریەکانی ئامریکا و هەر لە سەرەتاوە ڕوون بوو کە ئەم دانوستانانە سەرکەوتوو نابن.
ناوبراو زیادی کرد: لەم دواییانەدا بە گاڵتەجاڕیەوە گوتم کە ترامپ بەخششێکی خودایە بۆ رژیمی ئێران، چونکە زەمینە بۆ لاوازبوونی زیاتر و خێراتر ڕووخاندنی حکومرتی ئەمریکا خۆش دەکات.
ئەو پەرلەمانتارە لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بوونی ترەمپ دەتوانێت ببێتە نیعمەتێک بۆ ئێمە، چونکە دەبێتە هۆی داڕمانی حکومەتی ئەمریکا بە خێرایی.”