هه‌ینی 

9 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

دۆناڵد ترامپ دەڵێت چیتر متمانەی بە سەرۆکی ڕوسیا نەماوە

دۆناڵد ترامپ دەڵێت چیتر متمانەی بە سەرۆکی ڕوسیا نەماوە
خەبات میدیا

دۆناڵد ترامپ دەڵێت چیتر متمانەی بە سەرۆکی ڕوسیا نەماوە


دۆنالد ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تروس سۆشیال" بڵاوی کردووەتەوە "هەمیشە پەیوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕوسیە هەبووە، بەڵام دیارە تووشی شتێک بوەو چیتر متمانەی لای من نەماوە. ترامپ پوتینی بە شێت ناوبرد و "ئاماژەی بەوەش کردووە، هەمیشە وتوومە پوتین, هەموو ئۆکراینی دەوێت، نەک تەنیا بەشێکی و ڕەنگە ئەوە ڕاست دەربچێت، بەڵام ئەگەر بیکات، ئەوە دەبێتە هۆی ڕووخانی ڕوسیە. ترەمپ بە توندی سەرزەنشتی هاوتا ڕوسیەکەی کرد و ناڕەزایی خۆی دەربڕی، دوای ئەوەی ڕوسیە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر ئۆکراین و بووە هۆی کوژرانی 13 ئۆکرانی.
هەرچەندە ترەمپ هەمیشە سەرسامی خۆی بۆ پوتن دەربڕیوە، بەڵام لە چەند حەوتویی ڕابردوودا بێزاری زیاتری نیشان داوە لە هەڵوێستی مۆسکۆ و چەقبەستوویی لە دانوستانەکانی ئاگربەست لەگەڵ کیێڤ.هێرشەکانی ڕوسیە بۆ سەر ئۆکراین لە کاتێکدا بوو کە هەردوو وڵات لەوەتەی شەڕیان دەست پێی کردووە گەورەترین ئاڵوگۆڕی دیلەکانیان کرد.

4 ڕۆژ و 11 کاتژمێر و 29 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

دۆناڵد ترامپ دەڵێت چیتر متمانەی بە سەرۆکی ڕوسیا نەماوە

دۆناڵد ترامپ دەڵێت چیتر متمانەی بە سەرۆکی ڕوسیا نەماوە



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن