خەباتمێدیا: هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای نەبی ئەکرەمی کرماشان، دوو چالاکی فەرهەنگی خەڵکی ئەو شارەیان گرت.
خەباتمێدیا: هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای نەبی ئەکرەمی کرماشان، دوو چالاکی فەرهەنگی خەڵکی ئەو شارەیان گرت.
ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ٢٧١٩، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای کرماشان دوو چالاکی فەرهەنگی خەڵکی ئە و شارەیان بە ناوەکانی ”فواد مزەفەری“ و ”فەرزاد سەفرە“ گرتووە.
هەواڵدەری هەنگاو: بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە کاتی گرتنی ئەو دوو هاووڵاتییە ماڵەکانیشان پشکنیوە و دەستیان بە سەر کەرەستە تایبەتییەکانیان وەکوو مۆبایل و لەب تاب و… گرتووە.
فەرزاد و فواد لە چالاکانی فەرهەنگی، نووسەران و ڕەخنەگرانی ئەدەبی شاری کرماشانن و لەو بوارانەدا چالاکی بەرچاویان هەبووە.
هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆ یان هۆکاری دەستبەسەر کرانی ئەو دوو چالاکە فەرهەنگییە نەزانراوە.
سپای نەبی ئەکرەمی کرماشان لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا چەندین چالاکی فەرهەنگی و ئەدەبی دیکەی کوردی لە شارەکانی ئیسلام ئاوا و کرماشان گرتووە.