شەڕ بۆ ماوەی دوو مانگ لە غەززە بەردەوام دەبێت
لەگەڵ خێرابوونی پێشهاتە مەیدانییەکانی کەرتی غەززە ئەمڕۆ دووشەممە، ، سپای ئیسرائیل پێشبینی دەکات، شەڕی کەرتی غەززە بۆ ماوەی دوو مانگی دیکە بەردەوام بێت. بەگوێرەی ئەو سەرچاوانەی کە لە زاری ڕۆژنامەی "مەعاریف"ەوە وەرگیراون، ئامانجی ستراتیجیی سپای ئیسرائیل کۆنترۆڵکردنی 75%ی خاکی غەززەیە.ڕۆژنامە ئیسرائیلییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمە پێویستی بە نیشتەجێکردنی نزیکەی دوو ملیۆن دانیشتووی غەززە دەبێت بۆ چەند ناوچەیەک کە بە "سەلامەت" وەسفی کردووە. لەوانەش ئەلمەواسی و کەمپی ناوەندیی، لە ناوەندی شاری غەززە.لای خۆیانەوە کارمەندانی فریاگوزاری ڕایانگەیاندووە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە هێرشێکی ئاسمانیی ئیسرائیل قوتابخانەیەکی شاری غەززەی بۆردمان کردوە و 13 کەس کوژراون و 21 کەسیش برینداربوون.بەرگریی شارستانیی غەززە لە بەیاننامەیەکدا لە تێلێگرام بڵاوی کردەوە، تیمەکانی غەززە لە ناو قوتابخانەی فەهمی ئەلجەرجاوی لە گەڕەکی ئەلدەراج 13 کوژراو و 21 برینداریان دەرهێنا، دوای ئەوەی لە بەیانی ئەمڕۆدا لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلەوە بۆمباران کرا.
================