هیچ ڕێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی تسورکۆڤ نەکراوە
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، وتویژ بەردەوام سەبارەت بە دۆسییەی توێژەری ئیسرائیلی-ڕووسی ئەلیزابێس تسورکۆڤ کە لەلایەن گرووپێکی چەکداریی لە عێراق کە سەر بەڕژیمی ئاخوندین بیسەروشیوینە، بەردەوامە. بەڵام ڕەتی کردەوە هیچ ڕێککەوتنێکی ئاڵوگۆڕکردن هەبێت بۆ ئازادکردنی بەندکراوەکە.تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕایگەیاند "هەرچەندە گفتوگۆکان بەردەوامن، بەڵام ڕاپۆرتەکانی ئەم ڕێککەوتنە ئاڵوگۆڕە بە تەواوی دوورن لە ڕاستییەوە."بەیاننامەکەی ئەمەریکا سەبارەت بە ڕاپۆرتەکانی دانوستانی ناڕاستەوخۆ لە ڕێگەی نێوەندگرانەوە دەکرێت، بە ئامانجی دەستەبەرکردنی ئازادیی تسورکۆڤ لە بەرامبەر ئازادکردنی ئەوکەسانەی سەر بەڕژیمی ئاخوندی کە تۆمەتبارن بە کۆشتنی ئەمریکییەکان،.میدیا ڕۆژئاواییەکان باسیان لە ڕێککەوتنێکی ئەگەریی کردبوو کە بریتی بێت لە ئازادکردنی تسورکۆڤ کە زیاتر لە ساڵێک لەمەوبەر لە بەغدا ڕفێندرابوو، لە بەرامبەر ئازادکردنی ئەندامێکی سپای ترۆرستی پاسدارانی ئێران، جگە لە شەش گیراوی دیکە.هەر لەو چوارچێوەیەدا، سەرچاوەیەکی ئاگادار پێشهاتە نوێیەکانی دۆسیەی تسورکۆڤی کرد و ڕوونی کردەوە، دانوستانەکان بەرەو قۆناغێکی نوێ ڕۆیشتوون دوای ئەوەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕێنمایی کرد، هیچ دەزگایەکی فەرمی حکوومەت دەستوەردان لەو بابەتەدا نەکات.