هه‌ینی 

9 جۆزه‌ردان 

2725
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئێران تەنیا بۆ ماوەی چوار ساڵی دیکە کارەبای دەبێ

ئێران تەنیا بۆ ماوەی چوار ساڵی دیکە کارەبای دەبێ
خەبات میدیا

 

عەلی شامحەممەدی، ئەندامی کۆمیسیۆنی کارەبا لە سەندیکای کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی کارەبا ڕایگەیاند، ئەگەر دۆخی بەرهەم هێنانی کارەبا هەر بەم شێوەیە بێ، تەنیا بۆ ماوەی چوار ساڵی دیکە ئێران کارەبای دەبێ. ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: "نابێت هەمیشە بارگرانی لەسەر بەرهەمهێنان بێت؛ بەدڵنیاییەوە پێویستە ڕێوشوێن بگیرێتەبەر و پاشەکەوت بکرێت بۆ ئەوەی گەشەکردن بە شێوەیەکی گونجاو ڕووبدات. "شامحەممەدی وتشی: لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا پێویستی بە بەکارهێنانی کارەبا نزیکەی لەسەدا پێنج و نیو گەشەی کردووە، بەڵام تا ساڵی 1403 توانای وێستگەی کارەبا تەنها لەسەدا 2.2 گەشەی کردووە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ قووڵایی کارەساتەکە. بەرپرسانی وزە پێشتر بەڵێنیان دابوو کە پچڕانی کارەبا دوو سعات دەخایەنێت، بەڵام ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە پچڕانی کارەبای درێژخایەن بەردەوام دەبێت.

4 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئێران تەنیا بۆ ماوەی چوار ساڵی دیکە کارەبای دەبێ

ئێران تەنیا بۆ ماوەی چوار ساڵی دیکە کارەبای دەبێ



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن