وتووێژی ئامریکا و ئیسرائیل سەبارەت بە دانوستانەکان لەگەڵ ڕژیمی ئێران
وەزیری ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە گفتوگۆیەکی زۆر ڕاشکاوانەیان لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ سەبارەت بە دانوستان لەگەڵ ڕژیمی ئاخودنی ئەنجامداوە. ناوبراو وتی: ترامپ بە تایبەتی منی نارد بۆ ئیسرائیل تا لەگەڵ سەرۆک وەزیران قسە بکەم سەبارەت بە بەرەوپێشچوونی ئەو دانوستانانە و گرنگی یەکڕیزی و درێژەدان بەم پرۆسەیە. ستیڤ ویتکاف، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێش پێنجەمین خولی دانوستان لەگەڵ ڕژیمی ئاخوندی لەگەڵ سەرۆکی موساد کۆبووەوەو بۆیە درەنگ گەیشتە ئەو وڵاتە.